کەشناسى هەرێم: تاوەباران دەبارێت و پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و نمە باران دەبارێت، سبەى تاوە باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما چوار تا پێنج پلە نزم دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و نمە باران دەبارێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى تاوە باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما چوار تا پێنج پلە نزم دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە شەش پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.