ڤلادمێر پوتن لەبارەی جەنگی جیهانیی سێیەمەوە هۆشداریی دەدات

ناوەندی هەواڵەکان

ڤلادمێر پوتن ڕایگەیاند، جێگیرکردنی هێزەکانی ناتۆ لە ئۆکراین  وادەکات هەنگاوێک دوور بین لە جەنگی جیهانیی سێیەمەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کە بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەى وڵاتەکەى پێشکەشى کرد ڤلادمێر پوتن لەبارەی لێدوانەکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنساوە پرسیاری لێکرا و بەم جۆرە وەڵامی دایەوە.

ڤلادمێر پوتن ڕایگەیاند، جێگیرکردنی هێزەکانی ناتۆ لە ئۆکراین هیچ شتێکی باشی تیدا ناخوێندرێتەوە، فەڕەنسا لە بری ئەوە دەتوانێت ڕۆڵی ئاشتخوازانە بگێڕێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەگەر وا بکەن ئەوا هەنگاوێک دوور دەبین لە جەنگی جیهانیی سێیەمەوە.

وتیشى، وڵاتەکەمان ئامادەیە دانووستان بکات بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەکانی ئۆکراین، بەڵام دەبێت کیێڤ لە چەک دابماڵدرێت.

جێگای ئاماژەیە، لە جەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو، ناتۆ دەبێت ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ئۆکراین ئەنجامبدات بۆ بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین.

ڕ.ش

Comments are closed.