ڕۆژێک بەبۆنەى نەورۆزەوە کرایە پشووی فەرمی

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە بەهۆی نەورۆزەوە پشووە.

ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە پشووی نەورۆز بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هاتووە: بڕیاردرا رۆژی پێنجشەممە، کە دەکاتە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤ لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان بەبۆنەی یادی ڕۆژی نەورۆزەوە بکرێتە پشووی فەرمی.

سێ ڕۆژی ماوە بۆ جەژنی نەورۆز و لە هەر چوار بەشی کوردستان و لە سەرانسەری جیهان کوردان ئاهەنگی جەژنی نەورۆز دەگێڕن و لە ٢١ ئاداریش لە بناری قەندیل بە ئامادەبوون هەزاران کەس و چەندین هونەرمەندی گەورەى کورد ئاهەنگی نەورۆز ئەنجام دەدرێت.

هـ.ح

Comments are closed.