ئەمریکا: سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان تێکشکاند

ناوەندی هەواڵەکان

ناوەندی فەرماندەی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاوى کردەوە، شەوی ڕابردوو هێزەکانمان بە مەبەستی بەرگریکردن لە کەشتییە بازرگانیەکانمان، هێرشییان کردە سەر ناوچەیەکى ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە دەریایی سوور، دەشڵێن، لە هێرشەکەدا توانیومان حەوت مووشەکی دژە کەشتی و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى حوسییەکان تێکبشکێنین.

ناوەندی فەرماندەی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی هێرشێکیان بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، شەوی ڕابردوو هێزەکانمان بە مەبەستی بەرگریکردن لە کەشتییە بازرگانیەکانمان، هێرشییان کردە سەر ناوچەیەکى ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە دەریایی سوور.

باس لەوەشکراوە، لە هێرشەکەدا توانیومان حەوت مووشەکی دژە کەشتی و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى حوسییەکان تێکبشکێنین.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە، لە پاش سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حوسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریایی سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.

 ڕ.ش

Comments are closed.