ناوەندی هەواڵەکان
لە ساڵی ٢٠١٧، چەتەکانی رۆژی سەربە پەدەکە، لە نزیک خانەسووری شنگال بە فەرمانی دەوڵەتی تورک، هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئاسایشی ئێزیدخان، لە ئەنجامدا شەڕێکی سەخت ڕوویدا و بە هۆیەوە ١٢ کەس شەهیدبوون، یەکێکیان ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان بوو، کە ڕووماڵی خیانەتەکەی پەدەکەی دەکرد.
ئەمڕۆ حەوت ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس نۆژیان ئەرهان، کە بە هۆی هێرشی چەتەکانی پەدەکەوە بۆ سەر کۆمەڵگەی خانەسوور لە سنووری شنگال برینداربوو.
دواى ١٩ ڕۆژ مانهوه له نهخۆشخانه، شهوی ٢٢ـی لهسهر ٢٣ـى ئادار، له نهخۆشخانهی شههید ساریا له شاری حهسهکهی ڕۆژئاوای کوردستان شههید بوو.
نوژیان ئەرهان ماوهی زیاتر له ١٢ ساڵ له چهندین شوێنی جیاواز وهک ئاژانسی ههواڵی ژنان-ژنها، ئوزگوور پۆلهتیکا و چرا تی ڤی کاری کردووه و له ساڵی ٢٠١٤ش له دوای هێرشی چهتهکانی داعش بۆ سهر شهنگال، ڕووی له شنگال کرد به مهبهستی گهیاندنی ڕاستی تراژیدیاى ئێزدییهکان و تێکۆشانى ئازادیى لهوێ.
هەر ئەو ڕۆژەی، کە نوژیان ئەرهان لەلایەن ئێزدییەکانەوە بەخاک دەسپێردرێت، منداڵێک کچ لە شنگال لەدایک دەبێت و ناوی دەنێن “نوژیان”، ئێستاش دەیان منداڵ لە شنگال ناویان “نوژیان”ـە.
خیانەتەکانی پەدەکە تەنها بە ئەو هێرشەوە نەوەستا، بەڵکو ئێستاش بەردەوامە و بووە بە ڕێنیشاندەری سوپای دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان و لە پیلانیاندایە لە مانگی نیساندا هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.
ساڵانە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی شنگالەوە، یادی شەهید نوژیان دەکرێتەوە، هەر بۆیە دوێنێ هەریەکە لە ڕۆژنامەنووسانی شنگال و ئەندامانی تاژێ سەردانی مەزارەکەی لە مەزارگەی شەهیدان، شەهید دڵگەش و بەرخۆدان لە چیای شنگال-یان کرد.
ب. جـ
Comments are closed.