کوردانی بروکسل وەڵامی هێرشی تورکە ڕەگەزپەرستەکانیان دایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە دژی هێرشی گرووپە فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە بەرامبەر ئەو بنەماڵانەی لە نەورۆزی بەلجیکا دەگەڕانەوە، لەبەردەم پەرلەمانی ئەورووپا لە بروکسل چالاکی ئەنجام درا.

لە شاری هیوسدین-زۆلدار لە هەرێمی لیمبۆرگی بەلجیکا، ژمارەیەک لە کوردان، کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بوون، ڕووبەڕووی هێرشی تورکە ڕەگەزپەرستەکان بوونەوە، دەیان کەس لە ماڵێکدا خۆیان پەنادا، هەڕەشەی سووتاندنیان لێ کرا، لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون و برینی هەندێکیان سەختە.

لە دژی ئەو هێرشە، سەدان کورد و ئازادیخواز لە ناوچە جیاوازەکانی ئەورووپاوە لەبەردەم پەرلەمانی ئەورووپا لە بروکسل کۆبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا لە گۆڕەپانی لوکسەمبۆرگ، چەندین جار درووشمی “تۆڵەسەندنەوە” و “فاشیست ئەردۆغان” و “دیکتاتۆر ئەردۆغان” بەرز کرایەوە، بێجگە لە ئاڵای پەکەکە و پژاک و کژار، پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز کرایەوە.

ڕاگەیاندراوی کۆنسەی دیموکراتیکی جڤاکی کوردستان لە بەلجیکا (ناڤ-بەل) خوێنرایەوە، دووپات کرایەوە ئەم هێرشانە دانەبڕاون لە سیاسەتی دژە کوردی دەوڵەتی تورک، هێرشەکان دژی ئەو بنەماڵانەی لە نەورۆز دەگەڕانەوە، بەپلان ئەنجامدراوە و هەڕەشەی سوتاندنیان لێ کراوە، لە هێرشەکەدا حەوت کورد برینداربوون.

لە ناو چالاکییەکەدا بانگەواز لە بەرپرسانی بەلجیکا کرا سەلامەتی کوردان مسۆگەر بکەن و فشار لە دەوڵەتی تورک بکەن ڕێز لە یاسا و یەکسانی بگرێت.

هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند ئەم هێرشە لە کاتێکدایە، هەڵمەتی ئازادی ١٠ـی تشرینی یەکەم بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مەزن کردنی هەڵمەتی چارەسەری پرسی کورد پێش کەوتووە، دەڵێت: “دەیانەوێت ئەم هەڵمەتە لە سایەی فاشیزمدا بهێڵنەوە”.

نوێنەری پەیەدەی ئەوروپا مزگین ئەحمەد گوتی: “ئەم هێرشە و هێرشەکانی ١٩ ی ئادار بەرامبەر بنەماڵەیەک نییە، دژی دۆزی گەلی کوردن”.

مزگین هەروەها گوتی: “تا دۆزی گەلی کورد مەزن بێت، تا یەکێتی نەتەوەیی بەهێزتر بێت، تا گەلەکەمان بەهێزتر بێت، دوژمن زیاتر هار دەبێت و هێرش دەکات”.

لە کاتی ناڕەزایەتییەکەدا، چەند جارێک پێکدادان لەگەڵ پۆلیس ڕوویدا، لەلایەن پۆلیسەوە گازی فرمێسکڕێژ بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێنرا، لەلایەکی ترەوە تۆما و پۆلیسی مەدەنی بە گۆڕەپانەکەدا بڵاو کرانەوە، ڕێکخەرانی چالاکییەکە چەند جارێک دەستوەردانیان کرد بۆ ڕێگری لە پێکدادان.

ب.گ

Comments are closed.