فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان: هێرشەکەى سەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر شەرمەزار دەکەین

ناوەندی هەواڵەکان

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپا، بە توندی ناڕەزایەتیی لە دژی هێرشەکردنە سەر هەردوو کەناڵی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر لەلایەن پۆلیسی بەلجیکاوە دەربڕیی و داوای لە کاربەدەستان کرد، کە ڕێز لە نهێنی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەنووسان بگرن.

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپا-ئی ئێف جی، لە بارەی هەڵکوتانی پۆلیسی بەلجیکا بۆ سەر هەردوو کەناڵی ڕاگەیاندنی ئازاد “ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر” ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی فیدراسیۆنەکەدا هاتووە، هەڵکوتانەکە لەسەر داوای دەزگای دژە تیرۆری نەتەوەیی فەڕەنسا PNAT بووە، لە چوارچێوەی داهاتی پەکەکەدا، کاربەدەستانی فەڕەنسا گومان دەکەن کە ئەو کەناڵانە هاوکاریی پەکەکە دەکەن، لە کاتێکدا پەکەکە لە بەلجیکا لە لیستی تیرۆردا نییە.

دەشڵێن: ئەمە جاری یەکەمە کە تەلەفزیۆنە کوردییەکان دەکەونە بەر هێرشێکی هێندە گەورەی پۆلیس، پێشتریش لە ساڵانی ١٩٩٦ و ٢٠١٠دا دوو هێرشی هاوشێوە لە لایەن پۆلیسەوە ئەنجامدرا.

هەروەها، ڕیکاردۆ گوتێرز، سکرتێری گشتیی EFJ، ڕایگەیاند، نهێنی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان بە هەمان شێوە بۆ تەلەفزیۆنە کوردییەکان دەگونجێت کە لە بەلجیکان و دەبێت ڕێزیان لێ بگیرێت، پێویستە هەر سەرپێچییەک بە شێوەیەکی دروست و بە وریاییەوە ئەنجام بدرێت.

ب. جـ

Comments are closed.