ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، لەکاتەکانی ئێوارەى ئەمڕۆدا باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و رێژەی دابارین لە دهۆک زیاتر دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان هەور دەبێت و نمە باران دەبارێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دوو تا چوار پلە بەرزدەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، لەکاتەکانی ئێوارەى ئەمڕۆدا باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و رێژەی دابارین لە دهۆک زیاتر دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان هەور دەبێت و نمە باران دەبارێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دوو تا چوار پلە بەرزدەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٦ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە پێنج پلە دەبێت.
ئـ.م
Comments are closed.