دژی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکەی بەلجیکا چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجام درا

ناوەندی هەواڵەکان

هێرشی گرووپێکی ڕەگەزپەرستی تورک لە شاری هیوسدن-زۆلدەری بەلجیکا، بۆ سەر ئەو خێزانە کوردانەی لە ئاهەنگی نەورۆز دەگەڕانەوە، لە بەرلین و زیوریخ بە خۆپیشاندان شەرمەزار کرا.

دوێنێ گرووپێکی ڕەگەزپەرستی تورک لە شاری هیوسدن-زۆلدەری بەلجیکا، هێرشیان کردە سەر، ئەو خێزانە کوردانەی کە لە ئاهەنگی نەورۆز دەگەڕانەوە، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و کانتۆنی زیوریخی سویسرا بە خۆپیشاندان شەرمەزار کرا.

بەرلین

کوردان و ئازادییخوازان، لەسەر بانگەوازی مەجلیسی ژنانی دەست دان و ناڤ-بەرلین، لەبەردەم کونسوڵخانەی بەلجیکا کۆبوونەوە، هێرشی گرووپە ڕەگەزپەرستەکەی شاری هیوسدن-زۆلدەریان شەرمەزار کرد.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی ناڤ-بەرلین حوسەین یەڵماز وتی: “هەموومان دەزانین دەوڵەتی تورک لەپشت هێرشەکانەوەیە، بانگەواز لە دەوڵەتی بەلجیکا و دەوڵەتانی ئەورووپا دەکەین، کە بەرامبەر هێرشە ڕەگەزدپەرستییەکان ڕێکاریان نەگرتەبەر و گوێیان لێ خەواند، پێویستە بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن”.

لەسەر ناوی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان (یەخەکە) و ژنە خوێندکارەکانی کوردستان (ژەخەکە) و پەیەدە-بەرلین، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.

چالاکییەکە بە درووشمی “بێ سەرۆک ژیان نابێ” و “ژن، ژیان، ئازادیی” و “تیرۆریست ئەردۆغان” کۆتایی هات.

زیوریخ

لە کانتۆنی زیوریخی سویسرا هێرشە ڕەگەزپەرستییەکە بە چالاکییەک شەرمەزار کرا، جەماوەر لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی زیوریخ کۆبوونەوە و بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکەیان شەرمەزار کرد، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی تەجەشە هۆگر باگۆک خوێنرایەوە، باگۆک ڕایگەیاند چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە هەوڵیاندا بەشێوەیەکی دڕندانە ماڵەکە بەسەر هاوڵاتییە کوردەکاندا بسوتێنن و وتی: “ئەم هێرشە دژی ڕۆحی نەورۆزە، بێگومان ئێمە وەک گەنجانی تەجەشە و گەلی کوردستان وەڵامی هێرشەکە دەدەینەوە”.

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “بژی پەکەکە” و “تیرۆریست تورکیا” و “فاشیست ئەردۆغان” کۆتایی هات.

ب.گ

Comments are closed.