ڕۆژەڤ

کاتژمێر ١١ـی پێش نیوەڕۆ، لە پارکی نالی شاری سلێمانی تۆڕی ڕێکخراوەکان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی دواخستنی مووچە و هەژماری من و هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.

کاتژمێر ٢ـی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی، مەڕاسیمێکی تایبەت بۆ پیرۆز کردنی ڕۆژی جیهانیی شانۆ بەڕێوەدەچێت.

چالاکیەکان بەهۆى نەورۆز لە چوار پارچەى کوردستان و جیهان بەردەوامە

هەوڵەکانى پەدەکە بۆ پەکخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان و کاردانەوەکان لەسەر بڕیاری بایکۆتکردنى هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ ماوەى ٦٠ ڕۆژە موچەى فەرمانبەران دابەش نەکراوە و بەهۆیەوە بایکۆتى فەرمانبەرانى سلێمانى بۆ داواکردنى مافەکانیان دەستیپێکردووە.

ڕەتکردنەوەى پڕۆژەی “هەژماری من” لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى شارەوانییەکان لە باکوورى کوردستان و تورکیا درێژەى هەیە و دەم پارتی بانگەشەکانی دەستپێکردووە.

ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرانی ماڵی بارزانی بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورکدا.

پرسی پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک، دوای سوێند خواردنى ئەندامانى ئەنجوومەن.

بەرخۆدانى مێژوویی گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژ بە سوپای داگیرکەریی تورک بەردەوامە.

ئەمڕۆ ١٥٥ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە.

جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

Comments are closed.