ئەمریكا سزای بەسەر گرووپێکى نزیکى ئێران، سووریا، لوبنان و یەمەندا سەپاند

ناوەندی هەواڵەكان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڵاوی كردەوە، وڵاتەکەمان سزای نوێی بەسەر گرووپێكی دارایی سەپاند، كە پاڵپشتی لە سوپای پاسدارانی ئێران، ڕژێمی سووریا، حزبوڵای لوبنان و حووسییەكان لە یەمەن دەكات، دەشڵێن، سووریا بەردەوامە لە بەكارهێنانی چەندین پلانی جۆراوجۆر بۆ خۆدزینەوە لە سزاكان.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە بارەی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر گرووپێکى نزیک لە ئێران، سووریا، یەمەن و لوبنان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا وڵاتەکەمان سزای نوێی بەسەر گرووپێكی داراییدا سەپاند، كە پاڵپشتی لە سوپای پاسدارانی ئێران، ڕژێمی سووریا، حزبوڵای لوبنان و حووسییەكان لە یەمەن دەكات.

دەشڵێن، ئەو گرووپە ئاسانکارییان بۆ گەیاندنی كاڵا و شمەکى جیاواز کردووە تا بگاتە دەستى سوپای پاسدارانی ئێران، ڕژێمی سووریا، حزبوڵای لوبنان و حووسییەكان لە یەمەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمە شەشەمین قۆناغى سزاكانى ئەمریکایە، كە گرووپی ئاسانكاری دارایی حووسییەكان بە سەرۆكایەتی سەعید جەمال دەكاتە ئامانج، كە لە ساڵی ڕابردووەوە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن.

لە كۆتایدا باس لەوەشكراوە، حكومەتی سووریا بەردەوامە لە بەكارهێنانی چەندین پلانی جۆراوجۆر بە مەبەستى خۆدزینەوە لە سزاكان و درێژەدان بە سەركوتكردنی هاوڵاتییانی خۆی.

هـ.ئ

Comments are closed.