کەشناسى هەرێم: نمە باران دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو، دەشڵێن، سبەى لە سنوورى دهۆک ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى لە سنوورى دهۆک ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە نۆ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.