بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى بەشێوەى کاش خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٧ ملیۆن و ٥٩١ هەزار و ١٩٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ١٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٤ ملیۆن ٤٠١ هەزار و ١٩٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٧ ملیۆن و ٥٩١ هەزار و ١٩٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ١٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٤ ملیۆن و ٤٠١ هەزار و ١٩٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

ئ.م

Comments are closed.