ماوەى ١٢٣ ڕۆژە مانگرتنی زیندانیان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان درێژەى هەیە

ناوەندى هەواڵەکان

لە درێژەی کار و چالاکییەکاندا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە تورکیا و باکووری کوردستان لە ١٢٣ـەمین ڕۆژدا بەردەوامە.

زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” مانگرتنیان لە خواردن دەست پێ کردووە چالاکییەکە لە ڕۆژی ١٢٣ـەمیندا بەردەوامە.

مانگرتن لە خواردن لە ۲۷ی تشرینی دووەم وەک بەشێک لە هەڵمەتی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” دەستی پێ کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

ئ.م

Comments are closed.