ئەمریکا: چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان تێکشکاند

ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا بڵاوى کردەوە، شەوی ڕابردوو لە دەریایی سوور چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان تێکشکاندووە، کە ئاڕاستەی کەشتیە بازرگانیەکانمان کرابوو، دەشڵێن، هێرشی حوسییەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

ئەمڕۆ فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) سەبارەت بە بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی حوسییەکان ڕاگەیاندراویکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی سێنتکۆمدا هاتووە، شەوی ڕابردوو لە دەریایی سوور چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان تێکشکاندووە، کە ئاڕاستەی کەشتیە بازرگانیەکانمان کرابوو.

دەشڵێن، هێرشی حوسییەکان بۆسەر کەشتیەکانمان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ لە میانی دانیشتنێکی کۆنگرێسی ئەمریکادا، سێلیست والاندەر، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە، کە حوسییەکان لە دوای مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوەوە لانیکەم ٥٠ هێرشیان لە دەریاىی سوور بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ئەنجامداوە.

ڕ.ش

Comments are closed.