سەرۆکی رووسیا لەبارەى هێرش کردنە سەر پۆڵندا ڕوون کردنەوە دەدات

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەو وتانە هیچ بنەمایەکیان نییە، کە باس لە هێرشی وڵاتەکەمان بۆ سەر پۆڵەندا و چیک و وڵاتانى باڵتیک دەکەن، دەشڵێت، هەر لایەنێک ئەو جۆرە وتانە بڵاو دەکاتەوە، دەیەوێت گەلەکانیان فریو بدەن و ئەوەش ڕێگەیەکی ئاسانە درێژەدان بە دەسەڵاتیان.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا لەبارەى دەنگۆى هێرش کردنە سەر پۆڵندا و چیک لەلایەن سوپاى ڕووسیاوە بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو:-

سەرۆکى ڕووسیا لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو وتانە هیچ بنەمایەکیان نییە، کە باس لە هێرشی وڵاتەکەمان بۆ سەر پۆڵەندا و چیک و وڵاتانى باڵتیک دەکەن.

ئەوەشى خستەڕوو، هەر لایەنێک ئەو جۆرە وتانە بڵاو دەکاتەوە، دەیەوێت گەلەکانیان فریو بدەن و ئەوەش ڕێگەیەکی ئاسانە درێژەدان بە دەسەڵاتیان.

جێگای ئاماژەیە، پێشتر لە لێدوانێکدا سەرۆکى ڕووسیا رایگەیاندبوو، ناتۆ لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٨١١ ملیار دۆلاری خەرج کردووە بۆ مەبەستی سەربازی، ڕووسیاش تەنیا ٧٢ ملیار دۆلاری خەرج کردووە.

ڕ.ش

Comments are closed.