لە سنووری عێراق و سووریا چەتەیەكی داعش كوژرا

ناوەند هەواڵەكان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لەكاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا لە پارێزگای ئەنبار و سنوورى نێوان عێراق و سووریا هێزە ئەمنییەكان چەتەیەكی داعشیان كوشتووە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە بارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە پارێزگای ئەنبار و كوشتنی چەتەیەكی داعش ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار و سنوورى نێوان عێراق و سووریا ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا.

دەشڵێن، لە ئەنجامى ئەو ئۆپەراسیۆنەدا سەمیر خدر شەریف شیهان نمراوی بەرپرسی گواستنەوەی چەتەكانی داعش كوژرا و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنیدا گیرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو چەتەیە یەكێكە لەو سەركردانەی داعش، كە بەرپرسیارە لە كوشتنی دەیان هاوڵاتییانی عێراقی و دانیشتووى پارێزگای ئەنبار.

لە كۆتایشدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكانیان بۆ لە ناوبردنی پاشماوەی چەتەكانی داعش بەردەوامە، هەموو هەوڵەكان دەخەنەگەڕ بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتییان.

هـ.ئ

Comments are closed.