هەبەدەهە: ‘کزڵدەرە’ مێژووی یەکێتیی و فیداکاریی شۆڕشگێڕانە

ناوەندی هەواڵەکان

هەبەدەهە بە بۆنەی ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی گەنجانی چەپی شۆڕشگێڕ لە کزڵدەرە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، “کزڵدەرە مێژووی یەکێتیی و فیداکاریی شۆڕشگێڕانەیە، پێویستە هێزەکانمان بۆ تێکۆشان یەکبخەین و بەرەو پێشەوە بڕۆین.”

کۆمیتەی هەبەدەهەی ئەورووپا، بە بۆنەی ساڵیادی بەرخۆدانی کزڵدەرەوە، کە تێیدا دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسڵان، حوسێن ئینان، ماهیر چایان لەگەڵ ١٠ هەڤاڵی چەپی شۆڕشگێڕ تا بەردەم پەتی سێدارە لە دژی فاشیزم  جەنگان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

“کزلدەرە؛ ئەو مێژووەیە کە بەرزترین نموونەی یەکێتی شۆڕشگێڕانە، فیداکاریی و ڕۆحی فیدایی بوونی شۆڕشی بە هەڤاڵان و شۆڕشگێڕان بەخشیوە.”

“کزلدەرە تەنانەت بە مردنیش، بە بڕیارەوە دژی فاشیزم وەستایەوە، کزلدەرە ئەو بەرخۆدانەیە کە پەیامی ‘ئێمە بۆ گەڕانەوە نەهاتووین بۆ ئێرە، بەڵکو بۆ مردن هاتووین’ لە وڵامی ئەفسەرانی سوپای تورک کە داوای  ‘تەسلیمبوون’ یان کردبوو، هەڵگرتووە.”

” بەرخۆدانی کزڵدەرە ناوی ئەو بەرخۆدانەیە، کە لەلایەن پێشەنگەکانی چەپی شۆڕشگێڕی تورکیا، دەنیز گزمیش، یوسف ئاسڵان، حوسێن ئینان، ماهیر چایان لەگەڵ دە هەڤاڵی لە دژی فاشیزم نووسراوە.”

لە ڕاگەیاندراوەکەدا پەیامی بەرفراوان کردنی بەرخۆدان لە دژی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دراوە و وتراوە، “ئێستا بە پڕۆسەیەکی وەهادا تێدەپەڕین کە سیاسەتی لەناوبردن، ئینکاریی و کۆمەڵکوژیی دژی کورد گەیشتووەتە لوتکە” پێویستە وەک شۆڕشگێڕ و دیموکرات و پێشکەوتووخواز هێزەکانمان بۆ تێکۆشانێکی مەزنتر یەکبخەین.”

ب.گ

Comments are closed.