ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی شووباتی بڵاو کردەوە، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان و چەند شوێنێکی تری تێدا نەبوو، بەگوێرەی ڕوونکردنەوەیەک دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی ٢٨ ئەم مانگەدا نەهاتبوو، بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی شووباتی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی ٢٨ ئەم مانگەدا نەهاتبوو، لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەنەوە و لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر تەیف سامی لەبارەی نە ناردنی پارەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانی هەرێمەوە ڕایگەیاندبوو، تا ئێستا حکومەتی هەرێم تەنها ژمارەی بۆ ئێمە ناردووە و لیستێکی ڕێکوپێک بە دەستمان نەگەیشتووە بۆیە ناتوانین پارەیان بۆ بنێرین.
ب.گ
Comments are closed.