ئێشکگری دادپەروەریی: داوا دەکەین دەنگ بدەن بە دەم پارتی

ناوەندی هەواڵەکان

کەسوکار و بنەماڵەی زیندانییان کە دەستیان بە ئیشکگریی دادپەروەریی کردووە لەپێناو ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان، ڕایانگەیاند، “تا گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵدەوەشێتەوە، درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن”، بنەماڵەکان داوایان لە هەموو لایەک کرد دەنگ بە دەم پارتی بدەن.

ئیشکگریی دادپەروەریی بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانییانی سیاسیی (توهای دەر) لە ١١٥ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

لە میانەی ئیشکگرییەکەدا کە لە بارەگای ڕێکخستنی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان لە شارۆچکەی ڕێزان بەڕێوەدەچێت، بنەماڵەی زیندانییان بە پۆشینی هێلەک کە لەسەری نووسراوە “گۆشەگیری تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتییە” درێژە بە چالاکییەکە دەدەن و هاووڵاتییان سەردانیان دەکەن.

بنەماڵەی زیندانییان ڕایانگەیاند، تا گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانییەکان هەڵ نەگیرێت، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان و داوای بەگوڕ کردنی تێکۆشان دەکەن.

ئیشکگران داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی ٣١ی ئاداردا خاوەنداری لە دەم پارتی بکەن و دەڵێن: “با گەنجان، ژنان و هەموو گەلەکەمان بەشداری هەڵمەتی دەنگدەرانی دەم پارتی بن، پێویستە دەنگ بە دەنگ و ئیرادەی خۆیان بدەن.”

ئێلح

ئیشکگری دادپەروەریی بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاریی بنەمەماڵەی زیندانیان و حوکم دراوان لە ڕۆژی ٥٦ـدا بەردەوام بوو، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، دەبەپە، ڕێکخراوەکانی دەم پارتی ئێلح، ئەندامانی پلاتفۆرمی کرێکاری و دیموکراسی و هاووڵاتیان سەردانی چالاکوانان دەکەن.

ئیشکگرییەکە بە وتنەوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”، “بژی سەرۆک ئاپۆ”، “بێ سەرۆک ژیان نابێ” و “بە بەرخۆدان سەردەکەوین” درێژەی هەیە.

مێردین

ئیشکگریی دادپەروەری لە بارەگای ڕێکخراوی مێردینی دەبەپە دەستی پێکردبوو، بەردەوامە.بە دروشمی “بژی بەرخۆدانی زیندان” درێژەی هەیە.

لەمیا ئەیاز دایکی ئاشتی لە ئیشکگرییەکەدا قسەی کرد و وتی: ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی زیندانیان و سەرۆکمان کە ماوەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەکمان لێ وەرنەگرتووە. ئێمە دەمانەوێت دەرگای ئیمرالیە و هەموو زیندانەکان بکرێتەوە. وەک دایکان بەردەوام دەبین لە ئیشکگریی تا ئەنجامەکەمان بەدەست دەهێنین. ئێمە دەمانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکرێت و سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکرێت.”

ب.گ

Comments are closed.