بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك لە ئەفریقای باشوور ٤٥ كەس گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەكان

شەوی ڕابردوو لە پارێزگای لیمپۆپۆ ئەفریقای باشوور، پاسێك كە نوێژخوێنانی هەڵگرتبوو لە پردێكەوە كەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە ٤٥ كەس گیانیان لەدەستدا و چەند كەسێكی دیكەش بە سەختی برینداربوون.

میدیا ناوخۆییەكانی ئەفریقای باشوور، لە بارەی وەرگەڕانی پاسێك و بوونە قوربانی دەیان كەس زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

ڕادیۆی “SABC” ئەفریقای باشوور بڵاوی كردەوە، شەوی ڕابردوو لە پارێزگای لیمپۆپۆ ئەفریقای باشوور دوای ئەوەی پاسێك كۆنتڕۆڵی لەدەستدا، لە پردێكی شاخەكانی نێوان مۆكۆپانە و ماركن كەوتەخوارەوە و دواتر گڕی گرت، بەهۆیەوە ٤٥ كەس گیانیان لەدەستدا و چەند كەسێكی دیكەش بە سەختی برینداربوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، تەنها كچێكی تەمەن هەشت ساڵان ڕزگاری بوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە، ژنێكی دیكەش لە ڕێگای نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

جێگەی ئاماژەیە، ئەو پاسە تووشتی ڕووداوەكە بووە نوێژخوێنانی هەڵگرتبوو.

هـ.ئ

Comments are closed.