بوومەلەرزەیەكی بەهێز یۆنانی هەژاند

ناوەندی هەواڵەكان

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا لە دەریای ناوەڕاست بڵاوی كردەوە، كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٥.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر باشووری یۆنانی هەژاند وتا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكان دیار نییە.

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا لە دەریای ناوەڕاست لە بارەی ڕوودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێزی لە باشووری یۆنان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٥.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر باشووری یۆنانی هەژاند، ناوەندی بوومەلەرزەكەش لە قوڵایی ١٧ كیلۆمەتر و ١٢٢ كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری پاترای یۆنان ڕوویداوە، كە نزیكەی ١٦٨ هەزار كەس تێیدا نیشتەجێن.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكانی ئەو بوومەلەرزەیەوە نییە.

هـ.ئ

Comments are closed.