ناوەندی هەواڵەکان
بەهۆی بوێری و لێهاتوویی ژنانی کورد و ڕۆڵی کاریگەریان لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەتەکانی داعش و ڕزگارکردنی جیهان لەو مەترسییە، لە زنجیرەیەکی زانستی خەیاڵیدا، ژنە شەڕڤانێکی کورد ئەرکی ڕزگارکردنی جیهانی پێدەدرێت.
پرسی سێ تەنەکە (Three Body Problem) زنجیرەیەکی نوێی نێتفلێکسە و بینەرێکی فراوانی لە جیهاندا هەیە، زنجیرەکە باس لە ڕووداوێکی گەورە و کاریگەر دەکات، کە مەترسی بۆ سەر مرۆڤایەتی درووستدەکەن، بۆ ڕێگری لەو مەترسییانە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵاتی فراوان و بێ مەرج دەداتە سێ کەسی لێهاتوو بۆ دانانی سنوورێک لەبەردەم مەترسییەکانی سەر مرۆڤایەتی و ڕزگارکردنی جیهان.
یەکێک لەو سێ کەسایەتییەی دیاریکراوە بۆ ئەو ئەرکە، ژنە کوردێکە بەناوی پرۆفیسۆر “لەیلا ئاریش”، کە لە زنجیرەکەدا وەک یەکێک لە پاڵەوانانی شەڕی دژ بە چەتەکانى داعش و شەڕڤانێکی کورد پێناسەکراوە.
سەرباری ئەوەی ئەو کەسایەتییە تەنها لە کۆتای زینجیرەکەدا و لە یەک دیمەندا نیشاندرا، بەڵام ئەو دەرکەوتن و پێناسەکردنەی ژنێکی کورد، هەروەها لێکچوونی پۆشاکەکانی بە جل و بەرگی شەڕڤانان، ڕاستەوخۆ تورکە فاشیستەکان هەڵمەتێکی فراوانیان دژی زنجیرەکە و کۆمپانیای نێتفلێکسی بەرهەمهێن دەست پێکرد و بە پشتیوانی تیرۆر و ڕێکخراوی تیرۆرستیی ناوی دەبەن.
ش. ئـ
Comments are closed.