پیاوێک لە هەولێر تەقە لە هاوسەرەکەی دەکات و دەیکوژێت

ناوەندی هەواڵەکان

لە شاری هەولێر پیاوێک لەسەر شەقام تەقە لە هاوسەرەکەی خۆی دەکات و دەیکوژێت، پاش ئەنجامدانی تاوانەکەش لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ لە نزیک شوقەکانی پارک ڤیو لە شاری هەولێر، پیاوێک تەقەی لە هاوسەرەکەی خۆی کرد و کوشتی.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبار (ج، م، س) هەڵساوە بە کوشتنی هاوسەرەکەی لە نزیک شوقەکانی پارک ڤیو لە شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کردووە.

ب.گ

Comments are closed.