کامپەینی “هەزار ژن یەک دەنگ” دەستی پێکرد

ناوەندی هەواڵەکان

تەژەکە-ئە لە چوارچێوەی کامپەینی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی پێکرد، هەڵمەتی “هەزار ژن یەک دەنگ”ـی دەستپێکرد.

ئامانجی کامپەینی “هەزار ژن، یەک دەنگ” کۆکردنەوەی دەنگی ژنانی کولتوور و گەلانی جیاوازە لە دژی سیستەمی جینۆساید و گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

تەژەکە-ئە ڕایگەیاند، هەر کات خۆیان گەیاند بە دەنگی هەزار ژن ئەوکاتە هەڵمەتەکە کۆتاىی پێ دێنن، لە ئێستاوە ژنان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا ئەفریقا و ئاسیا و ئەوروپا، پەیوەندییان بە کەمپەینەکەوە کردووە.

ژنان لە جوگرافیا، نەتەوە، گروپ، زمانی، بیروباوەڕ و کولتوورە جیاوازەکان، دەتوانن بە هەر زمانێک، کە ئارەزوی دەکەن ڤیدیۆی کورت بکەن و بەو جۆرە بەشداری کامپینەکە بکەن، هەروەها ژنان دەتوانن لە ڕیگەی “شیعر، گۆرانی، وتار یان گۆرانی” بەشدارببن.

لە ئێستاوە ژنانی شیلی، کەتەلۆنیا، کوردستان، ئەڵمانیا، هندستان، ئۆرۆمیا، سویسرا و باشووری ئەفریقا بە پەیامە بینراوەکانیان بەشداری کەمپینەکە دەبن و داوای ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکەن.

ب. ق

Comments are closed.