ساڵی ٢٠٢٥ عێراق بەرزترین ئاستی گەشەی ئابووریی دەبێت

ناوەندی هەواڵەکان

بانکی نێودەوڵەتی بڵاوی کردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٥دا عێراق و سعودیە لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا بەرزترین ئاستی گەشەی ئابووریی بەخۆیانەوە دەبینن.

بەپێی دواین شیکارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی، کە لە مانگی نیساندا بڵاوی کردووەتەوە، گەشەی ئابووری عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥دا، زۆرترین گەشە بەخۆیەوە دەبینێت لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا بەڕێژەی ٣.٢ بەرزدەبێتەوە.

بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٥دا وڵاتانی عەرەبی بەگشتی گەشەی ئابووریی تێیاندا ڕوودەدات، کە عێراق لە پلەی یەکەمدا دەبێت و ڕێژەی گەشەسەندنی ئابوورییەکەی دەگاتە ٦.١٪ و هەروەها، سێ هێندە زیاتری ساڵانی پێشوو دەبێت.

پاش عێراقیش، وڵاتی سعودیە لە پلەی دووەمدا دەبێت و ڕێژەی گەشەسەندنەکەی ٥.٩٪ دەبێت.

ش. ئـ

Comments are closed.