کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، دەشڵێن، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٠ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.