هەڵبژاردن دەکرێ یان نا؟

شێرزاد سەمەد

چەند ڕۆژێکە باسی هەڵبژاردنی هەرێم بەگەرموگوڕی لەمیدیا و سۆسیال میدیادا هەیە،

بەگشتی دابەش بوون بەسەر دوو لێکدانەوە بەشێک پێیان وایە دەکرێ کەهەموو حزبە کوردستانیەکان بە ئۆپۆزسیون و نائۆپۆزسیۆنیشەوە.

بەشەکەی تریش پارتییە بە تەنها کەداواکارن کەدوابخرێ یان نەکرێ چونکە پێیان وایە ئەنجامەکەی بۆپارتی ڕوونە کەلەبەرژەوەندیاندا نییە

لە دەرەوەی ئەم دوو ئاراستەیەدا بۆئەوەی تێبگەین کەهەڵبژاردن دەکرێ یان نا؟

پێویستە بگەینە دەرەنجام ئەوەش بەتێڕوانینێکی واقیعیانە نەک بە لێکدانەوەی عاتیفی و ڕێ ونکەر و خزمەتکردن بەلایەک لەو دووئاڕاستەیە واتە بێلایەنانە هەڵسەنگاندنی بۆبکەین.

١-ڕای هێز و لایەنە عیراقی و ئێرانی ئەمریکی و ئەوروپیەکان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندان.

٢ – کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەڕوونی دەڵێ :-

هیچ هێزو لایەنێکی سیاسی لەکوردستان داوای دواخستن یان ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی کوردستانی نەکردووە، بۆیە لەڕێکارەکانی خۆیان بەردەوامن بەرەو ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە١٠/٦/٢٠٢٤

٣- لەهەمووئەمانەش ڕوونتر بڕیاری دادگای فیدرالییە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن کەلە ٩ خاڵ پێکهاتووە کەقابیلی تەعن و تەفسیر و لێکدانەوە و ئەگەر و نەگەری تیانییە جا بکرێت یان نەکرێت دوابخرێ یان نا.

بڕوانە ئەم لینکە

https://964media.com/316751/

٤- سەرۆکی هەرێم ڕۆژی ١٠/٦ی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری کردووە نەدوای خستووە نەدوای ئەخات خۆی ئەڵێت دواخستنی هەڵبژاردن ڕەزامەندی هەموو لایەنەکانی بەشداربووی پرۆسەکەی ئەوێ.

گۆڕینی ڕۆژەکەی بێ ڕەزامەندی لایەنەکان قوڕاوەکە خەستتر ئەکاتەوە بۆیە خۆی لەقەرەی گۆڕینی مەوعیدەکە نادات

٥- کەواتەدوای ئەم لێکدانەوانە پارتی کەلایەنی بەرهەڵستکاری هەڵبژاردنە بەپێی ئەوبڕیارەی دادگای فیدرالی و بەنادەستووری ئەزانێ

  • لەڕووی یاسایی یەوە هیچی پێ ناکرێ وڕێگری کردنیشی لەسنوری دەسەڵاری خۆی بەیاخیبوون لەقەڵەم ئەدرێ وزیانی گەورەی بەردەکەوەێ
  •  بەدواخستنیشی بۆکاتێکی تر هەربەویاسایە هەڵبژاردن ئەنجادەدرێ، چونکە ڕوونە دادگای فیدرالی نەخۆی نەکەسی تر ناتوانێ بڕیارەکانی پێ بگۆڕێ یان دەستکاری بکات وەک پارتی دەیەوێت و داوا دەکات، وای لێبکرێت و بەرگێکی نوێ بپۆشێ و کاڵایەک بێت پڕ بەباڵای خۆی.

ئەم حوکمەی دادگاش وەک حوکمی مووچەی فەرمانبەران وەک خۆی جێبەجێ دەکرێ و دەمێنێتەوە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت، بۆیە سەرۆک بافڵ دڵنیایە دەڵێ هەڵبژاردن لەکاتی خۆی دەکرێ.

هـ.ح

 

Comments are closed.