ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر ئاری ئەنوەر دەڵێت، ئازاری خوارەوەی پشت یەکێکە لە باوترین کێشە تەندوروستییەکان لە جیهاندا، دەشڵێت، لە ٨٥% ـی بارەکاندا ئازارەکە لە جۆری ناتایبەتمەندە، واتە هیچ هۆکارێکی دیار لە پشکنینەکاندا دەرناکەوێت.
دکتۆر ئاری ئەنوەر، پسپۆری نەشتەرگەری مێشک، بڕبڕەی پشت و کۆمەڵە دەمارەکان لە نووسینێکدا ئاماژە بە ئازارى خوارەوەى پشت دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە.
ئازاری خوارەوەی پشت چییە؟
ئازاری خوارەوەی پشت یەکێکە لە باوترین کێشە تەندرووستییەکان لە جیهاندا.
لە ٨٥% ـی بارەکاندا ئازارەکە لە جۆری ناتایبەتمەندە، واتە هیچ هۆکارێکی دیار لە پشکنینەکاندا دەرناکەوێت.
ئەگەری تووشبوونى هەموو کەسێک بە ئازاری خوارەوەی پشت لەسەرجەم تەمەنەکاندا لە ٦٠% بۆ لە ٩٠% یە.
هۆکارە دیارەکانی بریتین لە دەرچوونی دیسک (خەپلەی کڕکڕاگەیی نێوان بڕبڕەکان)، هەوکردن، کەشەنگی و لاوازی ماسولکەکانی پشت، درز و شکان لە بڕبڕەکان.
لە زۆرینەی بارەکاندا نەشتەرگەری پێویست نییە و تەنها حەوانەوە بۆ ماوەی کەمتر لە چوار ڕۆژ و وەرگرتنی ئازارشکێن و دژەهەوکەرە ناستیرۆیدییەکان (وەک ڤۆڵتارین و پڕۆفین) بەسە بۆ باشبوونی نەخۆشەکە.
تەنانەت ژمارەیەکی کەمی نەخۆشانی دیسکیش پێویستیان بە نەشتەرگەری دەبێت.
ئ.م
Comments are closed.