پەرلەمانی عێراق كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە

ناوەندی هەواڵەكان

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و تێیدا خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك بكات، یەكێك لەوانەش دەنگدان دەكرێت بۆ هەمواری نۆیەمی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و تێیدا خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك بكات، یەكێك لەوانەش دەنگدان دەكرێت بۆ هەمواری نۆیەمی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای ڕێككەوتنی نێوان عێراق و ئازەرباینجان بكرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای ڕێكخستنی یاسایی دادنووس دەكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە كۆبوونەوەكە كاتژمێر ی ١ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.

هـ.ئ

Comments are closed.