لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناوەندی هەواڵەکان

هەرچەندە بڕیاربوو لە ٢٠ تا ٢٥ـی ئەم مانگە بەغدا مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بکات، بەڵام تائێستا خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو نەکراوەتەوە و ئەندامێکی لێژنەی دارایی عێراقیش، ڕوونکردنەوە لەبارەی هۆکارەکەی دەدات.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی هەیە لەسەر لیستەكانی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوەش بەهۆكاری دواكەوتنی مووچەی ئەم مانگە ناودەبات.

لەگەڵ ئەوەی، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، وردەكاری تێبینیەكانی وەزارەتی دارایی فیدراڵی ڕووننەكردووەتەوە، وتویەتی: پێشبینی دەكەن، تا كۆتایی ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان.

ش. ئـ

Comments are closed.