لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە شرناخ چوار کەس دەستگیرکران

ناوەندی هەواڵەکان

لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەرماڵاندا لەلایەن پۆلیسى دەوڵەتی تورکەوە، لە ناوچەی جزیر و شارۆچکەی دێرگولەی شرناخ، چوار کەس دەستگیرکران.

بەپێى زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە ناوچەی جزیر و شارچگەی دێرگولەی شرناخ، پۆلیسى تورک هەڵیانکوتایە سەرماڵان.

هەروەها، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی محەمەد ئاتابەی، مەتین مەندەز، ئەحمەد کایگوسوز و حەمید ئایدن دەستگیر کران.

هەتا ئێستاش هۆکاری هەڵکوتانە سەرماڵان و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە نەزانراوە.

ب. ق

Comments are closed.