ئەمشەو بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر دەست پێ دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کۆمپانیای دانە غاز ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بەو ڕێکارانەی لەلایەن حکومەتی هەرێم و عێراقەوە گیراونەتەبەر بڕیارمان داوە، ئەمشەو بە شێوەی زنجیرەیی، دەست بە بەرهەمهێنانی غاز بکەینەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر.

کۆمپانیای دانەغاز لە ڕاگەیانراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە پشتبەستن بەو ڕێکارانەی لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر ئەمشەو بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەست پێ دەکاتەوە.

لە ڕاگەیاندراوی کۆمپانیای دانە غاز ئاماژە بەوەش کراوە، کۆمپانیاکە و هاوبەشەکانی بڕیاریان داوە بە شێوەی زنجیرەیی کاروباری بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە دەست پێ بکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٦ـی ئەم مانگە، کێڵگەی غازی کۆمرۆر لە ڕێگەی درۆنەوە بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە چوار کرێکاری بە ڕەگەز یەمەنی گیانیان لەدەستدا، هەروەها بووە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز و زیانگەیاندن بە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان.

ب.گ

Comments are closed.