لە نەینەوا دوو چەتەی داعش دەستگیركران

ناوەندی هەواڵەكان

دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەكانی عێراقدا توانرا دوو چەتەی داعش لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەستگیر بكرێن، دەشڵێن، ئەو دوو چەتەیە بەپێی مادەی ٤ـی تیرۆر داواكراو بوون.

دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق لە بارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك و دەستگیركردنی چەند چەتەیەكی داعش لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد و پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری درووستی فیرقەی ١٥ـی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەربازیی عێراق و هێزێكی لیوای ٢١ لە گوندی سەهل عەباس ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا توانراوە دوو چەتەی داعش دەستگیر بكرێن، كە بەپێی بڕگەكانی مادەی ٤ـی تیرۆر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواكراو بوون.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنى هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەردەوام دەبێت بۆ لەناوبردن و دەستگیركردنی چەتەكانی داعش لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق.

هـ.ئ

Comments are closed.