بەهۆی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە منبج شەش هاوڵاتیی بوونە قوربانى

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، بەهۆی تۆپبارانەکانی ئەم بەیانییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە سێ گوندی سنوورى منبج ژنێک شەهید بووە و پێنج کەسى دیکەش برینداربوون، دەشڵێن، لەناو بریندارەکاندا سێ منداڵ بوونیان هەیە.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە تۆپبارانکردنى سێ گوندى سنوورى منبج لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، بەهۆی تۆپبارانەکانی ئەم بەیانییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە سێ گوندی سنوورى منبج ژنێک شەهید بووە و پێنج کەسى دیکەش برینداربوون.

دەشڵێن، ئەو ژنەى لە ڕووداوەکەدا شەهید بووە ناوى فەتیم دندنیە و تەمەنى ٥٥ ساڵە و هاوسەرکەشی بەناوی فایز عەبدوڵا، کە تەمەنى ٥٧ ساڵە برینداربووە و خەڵکی گوندی ئوم سەتحن لە ڕۆژئاوای منبج.

ئاماژەیان بەوەش کرد، چوار کەسیى دیکە برینداربوون، کە ئەندامى یەک خێزانن و پێکدێن لەم کەسانە زەعلیە ئیبراهیمی تەمەن ٤٠ ساڵ، ئیلهام هیلالی تەمەن ١٧ ساڵ، فادی هیلال تەمەن ١٧ ساڵ و عەبدوڵا هیلالی تەمەن ١٠ ساڵ.

جێگای ئاماژەیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە شەش گولە هاوەن گوندەکانی سیادە و دەندینەیان لە باکووری خۆرئاوا و گوندی کاوکلیان لە ڕۆژئاوای منبج تۆپباران کرد

ڕ.ش.

Comments are closed.