عێراق كار بۆ هەڵدانەوەی ۱۲ گۆڕی بەكۆمەڵ لە سەماوە دەكات

ناوەندی هەواڵەكان

دەزگای شەهیدانی عێراق و فەرمانگەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق و ڕێكخراوی ICMP شوێنی ۱۲ گۆڕی بەكۆمەڵیان لە بیابانەكانی سەماوە دەستنیشان كردووە، كار بۆ هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانە دەكەن، كە پێدەچێت گۆڕی ئەنفال كراوان بن.

ڕەمەك ڕەمەزان قائیمقامی شارۆچكەی چەمچەماڵ لە بارەی هەڵدانەوەی چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵی ئەنفال كراوان لە شاری سەماوە، بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت.

ڕەمەك ڕەمەزان ڕایگەیاند: ئاگادارین لە بوونی هەوڵێك لەلایەن سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە و فەرمانگەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی عێراق، سەبارەت بە هەڵدانەوە چەند گۆڕێكی دیكەی بەكۆمەڵ لە شاری سەماوە.

ئەمڕۆ دەزگای شەهیدانی عێراق و فەرمانگەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق و ڕێكخراوی ICMP لەناوچەی تەل شێخیە شوێنی ۱۲ گۆڕی بەكۆمەڵیان دەست نیشان كردووە بۆ هەڵدانەوە، كە چاوەڕوان دەكرێت هەموویان گۆڕی ئەنفالكراوان بن.

جێگی ئاماژەیە، پارێزگای سەماوە دەكەوێتە ناوەڕاستی عێراق و بەدووری ٢٨٠ كیلۆمەتر دەكەوێتە ڕۆژئاوای باشوری شاری بەغدا، لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق بە هەزارن كورد گواسترانەوە بۆ زیندانی نوگرەسەلمان و دواتر كۆمەڵكوژكران.

هـ.ئ

Comments are closed.