نەینەوا
شەوی ڕابردوو هاوکاتی شەپۆلێکی خۆڵبارین بۆ دەشتی نەینەوا و شاری موسڵ زۆرێک لە بەروبوومی کشتوکاڵی ناوچەکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە سووتا، پاش هەوڵێکی زۆر لەلایەن بەرگریی شارستانیی و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
دوێنێ شەو، لە کاتێکدا شەپۆلی خۆڵبارینی چڕ ناوچەکەی گرتبووەوە، ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری دەشتی نەینەوا و شاری موسڵ کەوتەوە.
بە شەو و ڕۆژ بەردەوامین لە کارکردن بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانەی لە دەشتی نەینەوا و موسڵ کەوتوونەتەوە
سەلام کازم
سەلام کازم، کە کارمەندێکی تیمەکانی بەرگریی شارستانییە بۆ ڕۆژنیوز دووپاتی کردەوە، بە شەو و ڕۆژ بەردەوامین لە کارکردن بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانەی لە دەشتی نەینەوا و موسڵ کەوتوونەتەوە و سوودیش لە پشتیوانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی پارێزگاکانی دیکە وەردەگرین لە باشووری عێراق، لەوانەش پارێزگاری دیوانییە.
جاسم حسێن، کارمەندێکی دیکەی تیمی بەرگریی شارستانییە لە دیوانیەوە هاتووە بە مەبەستی یارمەتیدانی هاوکارەکانی لە نەینەوا و ئاماژەی بەوەدا، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە هەماهەنگی تەواو کاردەکەن بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی کە لە بەروبوومی کشتوکاڵییدا بڵاوبووەتەوە، لەناو شارۆچکەکانی بەرتەلە و بەعشیقە و گوندەکانی سەربەو شارۆچکانە، باسی لەوەشکرد، هەموومان وەک یەک تیم کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی زەوییە کشتوکاڵییەکان و کەمکردنەوەی زیانەکان.
![جاسم حسێن](https://rojnews.news/wp-content/uploads/2024/06/جاسم-حسێن.png)
شەوی ڕابردوو دەشتی نەینەوا و دەڤەری موسڵ ڕووبەڕووی زریانێکی خۆڵبارین بووەوە کە لە ئەنجامدا بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان لە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان، ئەمەش پێویستی بە کاردانەوەی خێرای تیمەکانی بەرگریی شارستانیی و هێزەکانی ئەمنییەکانی ناوچەکە هەبوو بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان.
ڕ.ش
Comments are closed.