گەریلا سێ کامێرای چاودێریی گەرمیی و سەنگەرێکی داگیرکەرانی لەناوبرد

ناوەندی هەواڵەکان
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ، مەتینا و هەفتانین چەندین چالاکیان ئەنجامدا و لە چالاکییەکاندا سێ کامێرای چاودێریی گەرمی، بلاجکتۆرێکی و سەنگەرێک لەناوبران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانى ئازادیی لە دژی دەوڵەتى داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ٢٠ـی حوزەیران کاتژمێر داگیرکەران لە هەڕێمی بەرخودانی گردی ئێف ئێم کاتێک هەوڵیان دەدا بەرەو تونێلەکانی شەر برۆن، بە تاکتیکی تێکدان کرانە ئامانج، لەو چالاکییەدا کامێرایەکی چاودێریی گەرمی و بلاجکتۆر لەناوبران و جموجۆڵی داگیرکەران ڕاگیرا.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ٢٠ـی حوزەیران کاتژمێر داگیرکەران لە هەرێمی بەرخودانی گردی جودی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرانە ئامانج ئەو چالاکییە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هەروەها ئەوەش هاتووە: هەمان ڕۆژ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخودانی گردی جودی کاتێک هەوڵیان دەدا بەرەو تونێلەکانی شەڕ بچن، بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرانە ئامانج و جموجۆڵی داگیرکەران ڕاگیرا، ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هەر لە ٢٠ـی حوزەیران داگیرکەران لە هەڕێمی بەرخودانی گردی جودی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرانە ئامانج ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

بەشەکەی تری ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەمجۆرەیە:

٢١ـی حوزەیرانیش لە هەڕێمی بەرخودانی گردی جودی کامێرایەکی چاودێریی گەرمی داگیرکەران بە نیشانەشکێن کرایە ئامانج و لەناوبرا.

٢٠ـی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٤٦ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخودانی گردی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرانە ئامانج و لێیاندرا، لەو چالاکییەدا سەنگەرێک لەناوبرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٠ـی حوزەیران کاتژمێر ٠٢:٣٠ دوای نیوەڕۆ، لە هەرێمی بەرخودانی گردی ئامێدی کامێرایەکی چاودێریی گەرمیی داگیرکەران بە تاکتیکی نیشانەشکێنی کرایە ئامانج و لەناوبرا.

٢٠ـی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٣٠ دوای نیوەڕۆ و ٢١ـی حوزەیران کاتژمێر ٠١:٣٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخودانی گردی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرانە ئامانج.

هەرێمی هەفتانین؛

١٩ـی حوزەیران کاتژمێر ٠٣:٠٠ دوای نیوەڕۆ داگیرکەران لە هەڕێمی گردی دوپشک کرانە ئامانج و بە چەکی قورس گورزیان لێوەشێندرا.

هەڕێمی مەتینا؛

١٩ـی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٠٠ دوای نیوەڕۆ داگیرکەران لە هەڕێمی بەرخۆدانی سەری مەتینا بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرانە ئامانج، ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٠ـی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٣٠ دوای نیوەڕۆ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخودانی دەرگەلێ بە چەکی قورس کرانە ئامانج. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛

٢٠ـی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم جاڕێک بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردوومانکران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

١٩، ٢٠ و ٢١ـی حوزەیران، هەرێمەکانی شەهید جیهان، سیلێی هەرێمی قەندیل چوار جار، هەرێمی بەرخودانی شەهید ئیبراهیمی هەرێمی زاپ جارێک، گۆڕەپانی گردی زەنگیل، گوزە، سێسەر، زێڤکێی هەرێمی گارە پێنج جار، سەری مەتینا، لۆلان، بەربرزن، گردی شەهید هاواری هەرێمی خواکورک سێ جار، بە گشتیی ١٦ جار ئەو شوێنانە لەلایەن فرۆکەی جەنگیی بۆردوومان کران.

٢٠ـی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینای هەرێمی مەتینا بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کران.

هـ.ح

Comments are closed.