پێشەنگای گۆڤەندی ڕەنگەکان بۆ دووەم ڕۆژ بەردەوامە

سلێمانی

هەشتەمین پێشەنگەی تابلۆی، بە ناوی گۆڤەندی ڕەنگەکان کە تایبەتە بە تابلۆیی ژنان، لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامی هەیە، کە ٢٥ تابلۆ لە خۆ دەگرێت و سەرجەم تابلۆکان گوزارشتە لە ڕەنج و ڕەنگی ژنان.

ماوەی دوو ڕۆژە لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەکە هەشتەمین پێشەنگەی تابلۆی بەردەوامە.

پێشانگاکە کە ٢٥ تابلۆی لە خۆ دەگرێت، ئەمە هەشتەمین پێشانگەی تایبەتی هونەرمەندی نیگارکێش، عەبدولوتەلیب گەردییە، پێشتریش لە ئامەدی باکووری کوردستان نمایشکراوە، بڕیارە هەتا ٢٧ ئەم مانگە بەردەوامبێت.

هونەرمەند عەبدولموتەلیب گەردی، لە بارەی پێشانگاکەوە، تایبەت بۆ ڕۆژنیوز وتی: پێشەنگاکە لە ٢٥ تابلۆ پێکهاتووە، بە قەبارەی ١٠٠×٧٠ سانتیمەترە، لەم پێشەنگایەدا، کارم لە سەر جوانی ژنان کردووە، هەتا ٢٧ مانگ بەردەوامی دەبێت، سوپاسی هەموو هونەرمەندان و هونەردۆستان دەکەم، کە هاوکارییان کردم پێشەنگاکە لە سلێمانیش بکەمەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕابردوودا کارم لە سەر ئێش و ئازارەکانی ژنان کردووە، بەڵام ئەم ٢٥ تابلۆیە کاری لە سەر جوانی ژن کردووە، هەر وەها تێکەڵکێشێکی کولتووری ژن و ناوماڵی کورد کردووە، بۆ ئەوەی خزمەتێکی ڕەسەنایەتی پێوە دیاربێت، ناوم لێناوە گۆڤەندی ڕەنگەکان، چوونکە ڕەنگی گەرمم بەکارهێناوە، کە ڕەنگی ناو ماڵی کوردە.

هـ.ح

Comments are closed.