جۆری گەڕان
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ڕوسیا و سوریا لە بارەی ئیدلبەوە هۆشداری دەدەن
ڕوسیا و سوریا لە بارەی ئیدلبەوە هۆشداری دەدەن و ڕایدەگەیەنن کە پێدەچێت بەهۆی هێرشە تیرۆرستییەکانەوە کارەساتی مرۆیی لەو شارە ڕووبدات.
سوپای سوریا: وەڵامی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر دەدەینەوە
فەرماندەیی گشتیی سوپای سوریا، ڕایدەگەیەنیت، کە دەوڵەتی تورک هاوکاریی تیرۆرستان دەکات و سەروەریی خاکی سوریا پێشێل دەکات، جەختیش دەکاتەوە، وەڵامی هێزی داگیرکەری تورک دەدەنەوە و تەواوی جوگرافیای سوریا، وڵات و هاوڵاتیان دەپارێزن.
سودان بەشیر ڕادەستی دادگای لاهای دەکات
حکومەتی سودان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ڕادەستکردنی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی پێشووی وڵات و بەرپرسانی دیکەی باڵای وڵات بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ناسراو بە لاهای.
سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی لەسەر سنوری سوریا و ئوردن دەستپێکرد
سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بۆ ڕاماڵینی چەتەکانی داعش لەسەر سنووری سوریاو ئوردن لە پارێزگای ئەنبار دەستپێکرد، کە تیایدا فڕۆکەی ئێف ١٦ و چەندین چەکی قورس بەکاردەهێنرێت.
پەرلەمانی لوبنان متمانەی بەخشیە حکومەتی نوێ
دوای هەشت کاتژمێر لە کۆبوونەوە، کەمێک پێش ئێستا، پەرلەمانی لوبنان بەدەنگی ٦٣ پەرلەمانتار متمانەی بەخشییە حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتی حەسان دیاب، خۆپیشاندەرانیش ئەو حکومەتە ڕەتدەکەوە و ناڕازین لە پێکهێنانی.
ئیستەنبوڵ، یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لەساڵیادی پیلانگێڕیی دژی ئۆجالان چالاکییان ئەنجامد
لەساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئیستەنبوڵ دوو چالاکیان ئەنجامدا دژی بەڕێوەبەر و هاوکارانی ئاکەپە، دەشڵێن لە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن و هەموو ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج، کە…
سەدر هێزی كڵاوشینەكانی هەڵوەشاندەوە
سەرۆكی ڕەوتی سەدر، لە ڕاگەیەندراوێکی چوارخاڵیدا، هەڵوەشاندەوەی هێزی کڵاوشینەکانی ڕاگەیاند، کە پێشتر بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران دروستیکردبوو، هەروەها هەڕەشەی ئەوەشدەکات، ئەگەر حکومەتەکەی عەلاوی بکەوێتە ژێر فشاری حزبەکانەوە ئەوان دژی دەوەستنەوە.…
پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان داواکارییان پێشکەشکرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، بەمەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی پۆرسە کرد.
پێدەچێت پۆلیسی سعودیە مەلاعەلی کەڵەکی دەستگیرکردبێت
پۆلیسی سعودیە، ڕایگەیاند، کە کەسێکی عێراقیان دەستگیرکردووە بانگەشەی ئەوەی کردووە خەڵکی کوێر و نەخۆش چاکدەکاتەوە، پێش چەند ڕۆژێکیش ڤیدیۆیەکی مەلا عەلی کەڵەک بڵاوبووەوە، کە لەناو مزگەوتی مەدینەدا کەسێکی کوێر چاکدەکاتەوە، بۆیە پێدەچێت ئەوکەسەکە…
ڕۆحانی: ئەگەر ئازادی هەڵبژاردن هەبوایە شۆڕش پێویست نەبوو
سەرۆک کۆماری ئێران لە ساڵڕۆژی شۆڕشی گەلانی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر لە ڕژێمی پێشوو مافی ئازادی هەڵبژاردن هەبوایە، پێویستی نەدەکرد گەل شۆڕش بکەن.