نۆ هەزار نەمام و بەڕوو لە چیای حاجیلە چێندران

پێنجشەممە, 19 ديس 2019 – 12:50  ڕۆژنیوز- ڕانیە

https://youtu.be/9Fl7cQL0s0E=

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە سەدان کەس لە خەڵکی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، ژینگە دۆستان و فەرمانبەرانی سنوورەکە، چوونە سەر چیای حاجیلە و لە هەڵمەتێکی بەرفرواندا نۆ هەزار بەڕوو و نەمای بەڕوویان چاند.

فەرمانگەی ژینگە، قائیمقامیەت، ڕێکخراوە ژینگەییەکان، نەمامگە شازاد سائیب لە ڕانیە و بەگشتیی ٢٤فەرمانگە، ڕێکخراو ، ناوەند و گروپ سەرپەرشتیی هەڵەمەتەکەیان کرد.

لەتیف حارس، ئەندامی رێکخراوی پاراستنی ژینگە و مافە گشتییەکان و یەکێک لە سەپەرشتیارانی هەڵەمەتەکە، باسی لەوەکردس، کە ڕێژەی سەوزایی لە سنوورەکەدا کەمە، بۆیە بیریان لەوە کردووەتەوە پشتێنەیەکی سەوزایی دروست بکەن، ئەمەش لەلایەک سروشتێکی جوان بە ناوچەکە دەبەخشێت، لەلایەکی دیکەوە دەبێتە لانەی بەشێک لە ئاژەڵ و باڵندەکان.

هەروەها، ڕێزان محەمەد، ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، کە بەشداری هەڵمەتی چاندنەکەی کردبوو، خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا کە ئەو هەڵمەتە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەباشیی بەڕێوەدەچێت.

و وەها بۆ ڕۆژنیوز دوا: ئێمە وەک رێکخراوی سروشتی کوردستان بەشداری هەڵمەتی چاندنی نەمام و بەڕوومان کرد، خۆشبەختانە ئەو هەڵمەتە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان بە باشی بەرێوە دەچێت و هیوای خواست، لە ئایندەیەکی نزیکدا کوردستان بەرەو سەوزکردنی زیاتر بڕوات و ببێتە کەلتور.

ش.ف

Leave A Reply