زاخۆ، گەنجێک کوژرا

زاخۆ

ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای زاخۆدا گەنجێک’ی تەمەن ٣٥ بە سێ فیشەک کوژرا، دەوترێت بەهۆی قەرزدارییەوە بووە.

بەوتەی ئەمیر عەلی بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ بۆ ڕۆژنیوز، گەنجەکە بەردەم دادگای زاخۆ بە سەختی بریندار کراوە و هەر لەوێدا گیانی لەدەستداوە.

بە پێ زانیارییەکانی پەیامنێرمان لە سنوورەکە، دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵا لەلایە کەسێکەوە کە قەرزی لای ئەو گەنجە بووە، قوربانییەکە چووەتە دادگا، بەڵام لەبەردەم دادگادا تەقەی لێکراوە و کوژراوە و بکوژەکەش هەڵهاتووە.

تەرمی گەنجەکە لە ئێستادا گوازراوەتە بۆ پزیشکی دادوەری.

س.ح

Comments are closed.