یۆنان داوای سزای قورس بۆسەر تورکیا لە ئەوروپا دەکات

وەزیری دەرەوەی یۆنان داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد، کە سزای قورس بخاتەسەر دەوڵەتی تورک و سنوورێک بۆ تاوانەکانی دابنێت.

ئەمڕۆ ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس، ڕایگەیاند: نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یونان داوای لە هاوبەشەکانی لە یەکێتی ئەوروپا کردووە کە ئەگەر دەوڵەتی تورک بەردەوام بێت لە بەروپێشچوونەکانی لە دۆزینەوەی غاز لە کەناراوەکانی دوورگەکانی یۆنان، سزای ئابوریی قورسی لەدژ ئامادە بکات و دژی بەکاریبێنێت.

نیکۆس دەندیاس هەروەها داوای لە یەکێتی ئەوروپا کردووە لە ڕێگەی دەستێوەردانی سەربازییەوە، سنوورێک بۆ تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دابنێت.

س.ح

Comments are closed.