ئاسایشی ناوخۆ: تەقنیەوەکەی حەسەکە هۆکاری دەرەکیی نەبووە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر تەقینەوەکەی دوێنێی حەسەکە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: تەقنیەوەکە هۆکاری دەرەکیی نەبووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئێوارەی ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە شاری حەسەکە تەقینەوەی تێدا ڕوویداوە، ئەو تەقەمەنییانە پاشماوەی شەڕەکانی دژبە چەتەکانی داعش بوون، تەقینەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ڕوویداوە و تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
لە کۆتاییش هاتووە: وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە گوایا تەقینەوەکە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکەوە ڕوویدابێت، بە گەلەکەمان و ڕای گشتیی ڕادەگەیەنین، ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆ و زانیارییە ناڕاستانە، دروستکردنی ئاڵۆزیی و تێکدانی ئاسایش و ئارامییە.
س.ح
Comments are closed.