تویتەری چەندین کەسی ناودار هاککرا

دوێنێ هەژماری تویتەری چەند کەسایەتییەکی دیار لە جیهان، وەک سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هاککران.

بەپیی ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا، هەژماری تویتەری باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا و جۆ بایدنی جێگری، بیل گیتس خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، ئیلان ماسک دامەزرێنەری کۆمپانیای تسلا، جێف بزوس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئامازۆن و چەندین کەسی ناسراوی دیکە، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هەک کراوە.

هاککەرەکان، پەیامێکیان لەسەر ئەو هەژمارە تویتەریانە بڵاو کردووەتەوە و داوایان کردووە، “دراوی دیجیتاڵ”ـیان بۆ بنێرن تا دوو قاتیان بۆ بنێردرێتەوە.

دەوترێت سەدان کەس بەو پەیامانە خەڵەتاون و نزیکەی ١٠٠ هەزار دۆلاریان ناردووە بۆ ئەو هەژمارانە.

س.ح

Comments are closed.