ژنانی ئێزدی: ڕێگەنادەین دڕندەکان بە ئاسانی خاکمان داگیربکەن

 دوێنێ ئێوارە ژمارەیەک لە ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ، لە سنونێ سەردانی شوێنی هەڵواسینی وێنەکانی فەرمانەکەی ساڵی ٢٠١٤ـیان کرد، کە بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ئەو فەرمانە هەڵواسراون.

 لەو سەردانەدا، سوزان قاسم قسەیکرد و وتی: هیچکات فەرمانەکە لەبیر ناکەین، ئەوانەش کە بە هانامانەوە هاتن لەبیر ناکەین، بەڵام ئەوانە لەبیر دەکەین کە پشتیان تێکردین.

 دەلال ڕەڤۆ وتی: وەک ژنانی ئێزدی ئەو ڕۆژە ڕەشە لەبیر ناکەین، ئێمە بەو بونەوە ئەم وێنانەمان هەڵواسیوە، ئێمە نە خەڵکەکەی پێشووین و نەش ژنانی پێشوو، بۆ تۆڵەکردنەوەی فەرمانەکە خۆمان پەروەردە دەکەین، خۆمان زانا و بەڕێکخستن دەکەین.

 دەلال وتیشی: چیتر ڕێگە نادەین هیچ دڕندەیەک پێی بنێتە ناو خاکەکەمان و بە ئاسانی داگیری بکات، کەس ناوتوانێت خاک و شکۆمان لێبستێنێت، هێشتا زۆرێک لە کچەکانمان لە دەستی چەتەکانی داعش ماون، تا ڕزگاریان نەکەین دانانیشین، تا ئەو کچانە و سەرۆکمان ئازاد نەکەین وچان نادەین، دەبێت هەموو کەسێک بزانێت کە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ژنانی ئێزدییە. 

 هەدیە ئیبراهیم وتەبێژی تاژێ-یش بە ئاماژەدان بە کار و خەباتەکانیان بۆ ساڵوەگەڕێ فەرمانەکە، وتی: لەم ڕۆژە ڕەشەدا هیچکات ناوەستین، داوا لە هەموو ژنانی ئێزدی دەکەم، لە هەر شوێنێک هەن پێویستە بەشداری چالاکییەکان بن.

س.ح

Comments are closed.