دایک و کوڕێکی ئێزدی ڕادەستی ماڵی ئێزدیان کران

بەڕێوبەرایەتی کامپی پەنابەرانی ‘هۆل’، ژنێکی ئێزدی و کوڕەکەی، کە بە دیل کەوتبوونە دەست چەتەکانی داعش، ڕادەستی ماڵی ئێزدیانی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ماڵی ئێزدیان و بەڕێوبەرایەتی کامپی هۆل، ساهرە قاسم و کوڕەکەی بەناوی ‘هيوان ماهیر مەحمود’ خەڵکی گوندی تل بەرات-ی سەربە شەنگال ناسراونەتەوە.

ئەو دایک و کوڕە ئێزدییە، دوای هەماهەنگیی لەگەڵ خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن ماڵی ئێزدیانی جزیرەوە دەنێردرێنەوە بۆ شەنگال تا ڕادەستی خانەوادە و کەسوکاریان بکرێنەوە.

 ش.ف

Comments are closed.