ڕۆژەڤی ٢٢-٧-٢٠٢٠

لە شاری کەرکوک، بەشداربووانی پڕۆژەی برایەتی ستی، گردبوونەوە ئەنجامدەدەن دژی دواکەوتنی تەواوبوونی پڕۆژەکەیان، کە هەشت ساڵە پارەیان لێوەرگیراوە و تەواو نەکراوە، کاتژمێر ١٠:٠٠…بەڤیدیۆ

لە باخچەی نالی تەنیشت کتێبخانەی گشتی سلێمانی، ڕێکخراوی CPT نێودەوڵەتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، بە داتا و زانیاری وەڵامی کۆنسۆڵی گشتی تورکیا دەداتەوە کە وتبووی “لە ٔئۆپەراسیۆنەکانماندا، ھاوڵاتی مەدەنیمان بە ئامانج نەگرتووە”. لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ئاماری قوربانیانی بۆردوومانەکانی ئەم دواییە و پێنج ساڵی ڕابردوو دەخرێتە ڕوو، کاتژمێر ١٠:٠٠..بەڤیدیۆ

ڕیکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، لە شەقامی سەهۆڵەکە بۆ بەردەم باخی گشتی ڕێپێوانێک دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدەدەن، کاتژمێر ٥:٠..بەڤیدیۆ

Comments are closed.