شەممە, 4 ينا 2020 – 09:34 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
میدیاکانی عێراق بڵاویانكردەوە، شەوی ڕابردوولە ناوچەی تاجی باکووری بەغدا فڕۆکەکانی ئەمریکا چەند ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبییان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون کە لە ناویاندا بەرپرسی حەشدی شەعبی تێدایە.
لەسەر ڕووداوەکە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ جەنگی دژ بە داعش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هیچ هێرشێکی ئاسمانیان لە عێراق ئەنجامنەداوە.
حەشدی شەعبیش لەسەر هەمان ڕووداو لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕەتییکردەوە هیچ فەرماندەیەکیان لەهێرشەکەی ناوچەی تاجی کوژرابێت و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە هێرشەکە کاروانێکی تیمی فریاتگوزاری تەندروستی کردووەتە ئامانج و سەرکردەی باڵای تیادا نییە.
هێرشەکەی شەوی ڕابردوو دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانی دوێنێ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی چەند کەسێکی دیکە بەهۆی بۆردومانێکی ئەمریکا لە بەعدا.
ک.س