یەكشەممە, 26 مار 2017 – 19:47
ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار
به‌رپرسێکى به‌نداوى ده‌ره‌به‌ندیخان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر کێشه‌ی چوونى پاشه‌ڕۆی پیسایی بۆ ناو ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان چاره‌سه‌ر نه‌کرێ ئه‌وا له ئاینده‌دا مه‌ترسی پیسبوونى ئاو زیاد ده‌بێ و مه‌ترسیش زیاد بوو کاره‌ساتى ژینگه‌یی دروست ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ژینگه‌ی سلێمانى به هاوکاری ڕێکخراوى کوردستانێکى سه‌وز و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى تر، له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌فته‌ى ئاو، بڕیاری ئه‌وه‌یاندابوو ڕۆژێک ته‌رخان بکه‌ن بۆ پاککردنه‌وه‌ى ئه‌و پاشه‌ڕۆییانه‌ى ده‌که‌ونه نێو به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه.
ڕه‌حمان خانى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان بۆ ڕۆژنیوز وتى: به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ژینگه‌ی سلێمانى به هاوکاری ڕێکخراوى کوردستانێکى سه‌وز و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى تر، له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌فته‌ى ئاو بڕیاری ئه‌وه‌یاندابوو ڕۆژێک ته‌رخان بکه‌ن بۆ پاککردنه‌وه‌ى ئه‌و پاشه‌ڕۆییانه‌ى ده‌که‌ونه نێو به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه.
ڕه‌حمان خانى وتیشی: به‌ڕێوه‌به‌رانى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته هاتن و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان بووین له ماوه‌یه‌کى که‌مدا، که نزیکه‌ى چوار سه‌عاتێک ده‌بوو، بڕێک پاشه‌ڕۆ و قوتى بیبسی و مه‌وادى پلاستیکیان کۆکرده‌وه له‌به‌رده‌م به‌نداوه‌که، که چه‌ند ئۆتۆمبیلێک ده‌بوو و پاشان کاتى هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان به کۆتا هات و ڕۆیشتنه‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: ئێمه وه‌ک به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان ساڵانه خۆمان کاتێک لافاو و باران نامێنێت، به ڕێگه‌ى تایبه‌تى خۆمان هه‌ڵمه‌تى پاککردنه‌وه‌ى ئه‌و پاشه‌ڕۆیانه ده‌که‌ین، ساڵی پار به‌شێکى زۆرمان پاککرده‌وه، ئه‌مساڵ هێنده‌ى ساڵى ڕابردوو پاشه‌ڕۆ و پیسایی نه‌هاتوه‌ته نێو به‌نداوه‌که، ئه‌مانه‌وێ لافاو و باران کۆتایی پێ بێت خۆمان به ته‌واوى پاکى بکه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: “مه‌ترسیه‌کى ژینگه‌یی له‌سه‌ر ئاوى به‌نداوه‌کان هه‌یه و به هۆی ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌کانى ئاو ناپارێزرێن و به به‌رده‌وامى پیس ده‌کرێن، سه‌رچاوه‌ى ئاوى ده‌ربه‌ندیخان له شاری سلێمانیه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات تا ده‌گاته شاره‌کانى سنه و پاوه له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى له ناوچه‌ى شاره‌زوور هه‌ن ئاویان دێته‌وه ناو ده‌ربه‌ندیخان، به تایبه‌تى من باس له هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌م، هیچ شار و شارۆچکه‌یه‌ک ویستگه‌یه‌کى ریسایکلینى بۆ پاشه‌ڕۆکانى نه‌کراوه، پاشه‌ڕۆی پیشه‌سازى و شاره‌وانى و ئاوه‌ڕۆه‌کانه و ده‌چێته نێو ئاوى تانجه‌ڕۆ وه و له‌وێشه‌وه دێته ناو ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر کێشه‌ی هاتنى پاشه‌ڕۆی پیسایی بۆ ناو ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان چاره‌سه‌ر نه‌کرێ و حکومه‌تى هه‌رێم کار بۆ ئه‌وه نه‌کات زانستیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاشه‌ڕۆیانه بکات و پاک نه‌کرێنه‌وه و نه‌کرێنه ناو ئه‌و چه‌مانه، له ئاینده‌دا مه‌ترسی پیسبوونى ئاو زیاد ده‌بێ و مه‌ترسیش زیاد بوو کاره‌ساتى ژینگه‌یی دروست ده‌بێت و له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه ده‌رده‌چێت که پاکى بکه‌ینه‌وه “.
ک.ک